بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە هێزەكانی حەشدی شەعبی دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنی لە چیای حەمرین بە هاوبەشی لەگەڵ سوپا ڕاگەیاند.
دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و ڕایگەیاندووە : بە ڕێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، و دوای چاودێریكردنی وردی تەكنیكی، هێزێك لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی هێزەكانی حەشدی شەعبی لەدیالە، بە هاوبەشی لەگەڵ هێزێكی سوپای عێرا، ئۆپەراسیۆنێكی ئەمنییان بۆ پاككردنەوە و گەڕان بەدوای زنجیرە چیای حەمرین دەستپێكرد.
ئاماژەی بەوەشكردووە : هێزە ئەمنییەكان بەردەوامن لە ئۆپەراسیۆنە پێشوەختەكەیان و هەوڵە هەواڵگرییەكانیان چڕتر دەكەنەوە بەمەبەستی لەناوبردنی مۆڵگەكانی تیرۆر.