ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدای پێشوەختە لەناوبردنی تیرۆریستێك و 12 داواكراو

ئەمنی
  • اليوم, 10:44
  • +A -A

    بەغدا - INA
    فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا ئەمڕۆ شەممە دەستگیركردنی 13 تۆمەتبار كە تیرۆریستێك و یەكێكی دیكەیان بە تاوانی كوشتنی بە ئەنقەست لە دیوی كەرخ و ڕەسافە ڕاگەیاند.
    لە بەیاننامەیەكدا كە لە میدیای ئۆپەراسیۆنەكانی بەغدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : پێكهاتەكان لە فیرقەی یەكەمی پۆلیسی فیدراڵی، لیوای كۆماندۆ، و بە پاڵپشتی دەزگا و ئاژانسی هەواڵگرییەكان، لە ماوەی 24 كاتژمێر ڕابردوودا توانیان  13 تۆمەتبار بەپێی ماددە یاساییە جیاوازەكان دەستگیربكەن.
    لە بەیاننامەكەدا ڕوونیكردووەتەوە : یەكێك لە تۆمەتباران بەپێی ماددەی 4/1ی تیرۆر دەستگیركراوە دوای ئەوەی شوێن و جموجۆڵەكانی چاودێری كراوە لە ناوچەی (حەسوە/2000) لە قەزای ئەبوغرێب، هاوكات تۆمەتبارانی تریش بەهۆی تاوانەكانی (كوشتنی بە ئەنقەست، بازرگانی و فرۆشتنی مادەی هۆشبەر، دزی، لایەنەكان بۆ شەڕی چەكداری )، ئاماژە بەوە دەكات كە ئەو چەكە بێ مۆڵەتانەی لەبەردەستیاندایە لە چوارچێوەی ناوچەكانی (بەلەدییات، كەڕادە، عوبەیدی، كەمالیە، نەهرەوان، زەعفەرانییە، شەقامی نیزال) لە دیوی ڕەسافە.
    ئاماژەی بەوەشكرد : دوو تۆمەتبارەكە لەگەڵ  ئەو شتانەی دەستیان بەسەردا گیراوە ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەكان كراون بۆ تەواوكردنی ڕێكارە یاساییەكانی دژی ئەوان.