بەغدا - INA
ئەمڕۆ شەممە دەستەی كەشناسی وردەكارییەكانی بارودۆخی كەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوكات پێشبینی دەكات بە باران و هەورەبروسكە و دروستبوونی تەم و دابەزینی پلەكانی گەرما.
لە بەیاننامەیەكی دەستەكەدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە و تێیدا هاتووە : سبەی یەكشەممە، كەشوهەوا لە ناوچەكانی باكوور هەور دەبێت، لەگەڵ بارانێكی سووك بۆ مامناوەند كە ڕەنگە لە هەندێك كاتدا هەورە بروسكەی لەگەڵً بێت، بەتایبەتی لە ناوچەكانی ڕۆژهەڵات لە بەشە شاخاوییەكانیشدا بەفر دەبارێت، وەك چۆن بۆ هەردوو ناوچەی ناوەڕاست و باشوور، كەشوهەوا لە بەشەكانی ڕۆژهەڵاتدا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی سووك، لە كاتێكدا كەشوهەوا لە بەشەكانی ڕۆژئاوا ساماڵ دەبێت، چونكە تەم لە بەیانیاندا دروست دەبێت و وردە وردە نامێنێت و پلەكانی گەرما كەمێك كەم دەبێتەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور و نزیكەی لە ناوچەی باكوور، و مەودای بینین (6-8) كم، و لە تەم (2-4) كم، و هەندێكجار كەم دەبێتەوە بۆ كەمتر لە 1000 مەتر.
ئاماژەی بەوەشكرد، بەرزترین پلەكانی گەرما بۆ سبەینێ یەكشەممە، لە دهۆك، هەولێر، سلێمانی 14، لە كەركوك، سەڵاحەدین، ئەنبار، دیالە 15، لە بەغدا و نەینەوا 16، لە واست 17، لە كەربەلای پیرۆز و نەجەف ئەلئەشرەف 18پلە، لە میسان و دیوانیە و زیقار و موسەننا 19 پلە و لە بەسرەش 20پلەیە.
رۆژی دووشەممە كەش و هەوا ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و ئەگەری دروستبوونی تەم لە بەیانیاندا هەیە وپلەكانی گەرما كەمێك بەرز دەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باكور و نزیكە لە ناوچەی باشوور ، مەودای بینین (6- 8) كم و تەم (2-4) كم.
كەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێك هەور و ئەگەری دروستبوونی تەم لە بەیانیاندا هەیە، هەروەها پلەكانی گەرما هاوشێوەی ڕۆژی پێشوو دەبن و مەودای بینین (6-8) كم و تەم (2-4) كم.
چوارشەممەی داهاتوو كەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت، هەروەها پلەكانی گەرما لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشوور كەمێك بەرزدەبنەوە، لەكاتێكدا لە ناوچەی باكوور كەمێك دادەبەزێت.