بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، شانەی راگەیاندنی ئەمنی، رایگەیاند: فڕۆكەكانی ئێف 16 هێرشی ئاسمانییان بۆ سەر حەشارگەیەكی چەتە تیرۆریستییەكانی داعش لە چیای حەمرین ئەنجامدا.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: لەژێر ڕێنمایی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكان محەمەد شیاع سودانی، پاڵەوانەكانی ناو بەرێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی، دوای بەدواداچوونی تەكنیكی و چاودێریكردن و لەژێر چاودێری و پلاندانانی شانەی ئامانجدار لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكاندا، چاودێری حەشارگەیەكی تیرۆریستانی داعشیان كرد لە چیای حەمرین لە چوارچێوەی كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی دیالە، و لە ئەنجامی ئەم زانیارییە وردە هێزی ئاسمانی بە بەكارهێنانی فڕۆكەی ئێف 16 هێرشی وردیان ئەنجامدا.
ئاماژەی بەوەشكرد: هێرشەكان بووە هۆی وێرانكردنی حەشارگەكەیان و كوشتنی ئەندامانی داعش لەناویدا، و رونیشیكردەوە: هێزەكانیان بەردەوامن لە وێرانكردنی حەشارگەكانی تیرۆریستان و شوێنپێهەڵگرتنی توخمە دۆڕاوەكانیان.