سەرۆك كۆمار پیرۆزبایی لە ژەنەراڵ جۆزیف عەون دەكات بە بۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆماری لوبنان

سیاسی
  • اليوم, 19:40
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید،  پیرۆزبایی لە ژەنەراڵ جۆزیف عەون كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆكی كۆماری لوبنان.
    سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید بە تەلەفون لەگەڵ ژەنەراڵ جۆزیف عەون قسەی كرد بەبۆنەی هەڵبژاردنی وەك سەرۆك كۆماری لوبنان.
     لە میانەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەكەدا ئەمڕۆ هەینی، سەرۆك كۆمار هیوای خواست سەرۆك جۆزیف عەون لە ئەركەكانی سەركەوتوبێت و گەلی لوبنانی براش سەقامگیری و پێشكەوتن و خۆشگوزەرانی زیاتری بۆ بەدیبێت.
    سەرۆك كۆمار  ئاماژەیكرد:  بە گرنگی پتەوكردنی پەیوەندیی نێوان هەردوو وڵات و پەرەپێدانی هاریكاری و هەماهەنگی هاوبەش بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندی هاوبەشی گەلانی عێراق و لوبنان بكات، جەختیشیكردەوە: لە هەڵوێستی پتەوی عێراق بەرامبەر لوبنان لە پاڵپشتیكردنی هەموو هەوڵەكان كە ئاسایش و ئۆقرەیی  و سەروەری و یەكپارچەیی خاك و بەرژەوەندی گەلەكەی دەپارێزێت.
    لە بەرامبەردا سەرۆك كۆماری لوبنان سوپاس و پێزانینی خۆی بۆ پەیوەندیی تەلەفۆنیی  و هەڵوێست و ویستەكانی سەرۆك عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید دەربڕی و جەختیكردەوە: لە پەرۆشی خۆی بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات و گەلانی برا  كە بەرژەوەندی هاوبەش دەپارێزێت.