مەندەلاوی: ئەنجومەنی نوێنەران سورە لەسەر بەهێزكردنی پایەكانی سیستەمی دیموكراسی و پاڵپشتی لە حكومەت

سیاسی
  • اليوم, 19:31
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران موحسین مەندەلاوی، جەختیكردەوە: لەسەر پاڵپشتیكردنی هەوڵە دیپلۆماسییەكانی حكومەت بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ  كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: موحسین مەندەلاوی، جێگری یەكەمی سەرۆكی ئەنجوومەنی نوێنەران، لە میانی بەشداریكردنی لە مەراسیمی یادكردنەوەی سەركردەكانی سەركەوتن، كە لەلایەن بزووتنەوەی عەسائیبی ئەهلی حەقەوە رێكخرابوو، جەختیكردەوە: ئەوەی ئەمڕۆ جیهان و ناوچەكە دەیبینن هیچ نییە جگە لە وێنەیەكی ئایدیۆلۆژیای تیرۆریستی داعش بە شێوە جۆراوجۆرەكان لە غەززە و لوبنان و یەمەن و سوریا و ئێران و تاوانەكانی قەوارەی زایۆنی تەنها ئەڵقەیەكە لە زنجیرە تاوانە تیرۆریستییەكانی دژ بە مرۆڤایەتی، و وتیشی: دڵسۆزی بۆ عێراق و گەلەكەی پێویستی بەوەیە هەمووان پایەكانی دیموكراسی لەسەر بنەمای پابەندبوون بە بەها مرۆییەكان و نەگۆڕە ئیسلامییەكان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان دابمەزرێنن.
    ئاماژەی بەوەشكرد: هەردوو شەهید، موهەندیس و سولەیمانی و هاوەڵەكانیان، سەركردایەتی ڕیزەكانی ئەو كەسانەیان كرد كە وەڵامی بانگەوازی فەتوای جیهادی كیفائییان دایەوە، و بە ئازایەتییەكی بێهاوتایەوە ڕێگای خۆڕاگری لەدژی دڕندەترین تیرۆری تەكفیری پەیڕەو كرد، رونیشیكردەوە: بیرهێنانەوەی ئەم مێژووە پڕ لە قارەمانێتییە كە تاجی شەهیدی لەسەرە، یەكسانە بە نوێكردنەوەی بەیعەت و پەیمان بۆ مەرجەعی گەورەمان و گەلەكەمان و گیانی قوربانییەكان، پاڵنەرێكە بۆ ئەوەی زیاتر یەكبگرین بۆ پاراستنی یەكگرتوویی وڵاتەكەمان و خۆمان خەڵك و بۆ پاراستنی دیموكراسیمان لە بەڵاكانی تیرۆر و گەندەڵی پێویستی بە پشتیوانی زیاترە بۆ هێزە ئەمنییەكان و كۆكردنەوەمان، و ئێمە قبوڵ ناكەین ڕاستی ڕوونی سەركەوتن لە بەرگریكردنمان لە مرۆڤایەتیدا بشێوێنین.
    رونیشیكردەوە: پێویستە هەمووان پێكەوە بەرەو حكومڕانییەكی باش هەنگاو بنێن، و بەجدی هەوڵبدەن بۆ گەشەپێدان و چاكسازی و ئاوەدانكردنەوە، و پابەندبن بە ناوەندایەتی دەسەڵاتی یاسادانان وەك بنەمایەك بۆ شەرعیەتی دەسەڵاتی دەوڵەت، ئەمە جگە لەوەی پاڵپشتی حكومەتەكەمان دەكەین لە هەوڵە دیپلۆماسییەكان بۆ پتەوكردنی پەیوەندییەكان لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە و جیهان لەسەر بنەمای بەرژەوەندی هاوبەش و پاڵپشتیكردنی هەوڵە ئەمنییەكانی هێزەكانمان.