دادوەر زێدان: پێویستە ڕێز لە دەسەڵاتی تایبەتی پەرلەمان بگیرێت بۆ هەمواركردنەوەی یاسای كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان

سیاسی
  • اليوم, 18:53
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، سەرۆكی ئەنجومەنی باڵای دادوەری فایق زێدان، جەختی لەسەر پێویستی ڕێزگرتن لە دەسەڵاتی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەران كردەوە بۆ هەمواركردنەوەی یاسای كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان.
    دادوەر زێدان لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: دیموكراسی یەكێكە لە بەها و پرەنسیپە سەرەكییە جیهانییەكان، بەو پێیەی دڵنیایی دەدات لەوەی ڕژێمی دیكتاتۆری و ستەمكار سەرهەڵنەدات، هەروەها وادەكات هەموو هاووڵاتییەك بۆچوونی خۆی دەرببڕێت و بەشداری بكات لە بڕیاردان لە ڕێگەی هەڵبژاردنی خولیی پاكەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆمسیۆن لە عێراق بەو دەزگایە دادەنرێت كە بەرپرسیارە لە ئەنجامدانی هەڵبژاردن، بونی خۆی لە مادەی (102)ی دەستووری ساڵی 2005 و لە یاسای كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی ژمارە (31)ی ساڵی 2019، وەك هەمواركراوی وەرگرتووە.
    وتیشی: بە وردبوونەوە لە ماددەی (3)ی یاساكەی ئاماژەپێكراو، ئەوە ڕوون دەبێتەوە كە دەسەڵاتی هەڵبژاردنی ئەندامانی دەستەی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكان بە ئەنجومەنی باڵای دادوەری دراوە، كە ماوەی كاركردنیان بۆ پێنج ساڵ دانرابوو، كە لە 7/1/2020 دەستپێدەكات و كۆتایی هاتنی لە 6/1/2025، بەپێی مادەی (1)ی یاسای ژمارە (13)ی ساڵی 2024 (یاسای هەمواركردنی دووەم بۆ یاسای ژمارە (31)ی ساڵی 2019)، بەمەرجێك ئەم ماوەیە لەسەر داواكاری دەستەی كۆمیسیاران و بە ڕەزامەندی زۆرینەی ڕەهای ژمارەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران بێت.
    رونیشیكردەوە: بەپێی ئەم دەقە، دەستەی كۆمسیاران داوای لە ئەنجومەنی نوێنەران كرد كە ڕەزامەندی لەسەر درێژكردنەوەی ماوەی ماوەكەی بدات، بەڵام ئەنجومەنی نوێنەران بڕیاری پەسەندكردنی یان ڕەتكردنەوەی دەرنەكرد كۆمیساریاكان داواكارییەكی دیكەی ئاراستەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری كرد بۆ نوێكردنەوەی ماوەی كاركردنی یان گرتنەبەری هەر ڕێكارێك كە بەردەوامی ئەركەكانی مسۆگەر بكات، ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە 8/1/2025 یەكەم دانیشتنی خۆی بۆ ساڵی 2025 ئەنجامدا بۆ تاوتوێكردنی داواكارییەكە و دۆزینەوەی چارەسەرێكی یاسایی كە دووربكەوێتەوە لە دۆخێكی نادەستووری كە ڕەنگە لە ئەنجامی نەبوونی سەرۆك و ئەندامانی دەستەی كارگێڕی سەرهەڵبدات لە كۆمیساریەكان تا 7/1/2025، ئەو وادەیەی دیاریكراوە بۆ كۆتایی هاتنی خولەكەیان، بەتایبەتی لە ئەگەری ئەوەی كە ڕەوانەی خانەنشین بوون یان گەڕانەوەیان بۆ كارەكانی پێشوویان، بە جێبەجێكردنی مادەی (13/سێیەم) لە یاسای ژمارە (31)ی ساڵی 2019.
    ئاماژەی بەوەشكرد: لەسەر ئەوە، ئەنجومەنی باڵای دادوەری بڕیاریدا، بە پشتبەستن بەو دەسەڵاتەی لە مادەی (3)ی هەمان یاسادا پێی دراوە، ماوەی ئەندامێتی دەستەی كۆمسیاران تەنها بۆ ماوەی دوو ساڵ درێژبكاتەوە، وەك ماوەیەكی تەواو بۆ تەواوكردنی هەڵبژاردنەكانی داهاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و ڕەچاوكردنی ناڕەزایەتی و تانەكان و پەسەندكردنی ئەنجامەكانیان، هەمان ئەندامان لەبەر چەند هۆكارێك هێڵدرانەوە؛ دیارترینیان ئەوەیە كە پێشتر ئەنجومەنی باڵای دادوەری بەپێی ئەو میكانیزمەی كە لە ماددەی (3)ی یاسای ژمارە (31)ی ساڵی 2019دا هاتووە، كاندیدیان كردبوو، بەو پێیەی مەرجە یاساییە پێویستەكانیان تێدابوو، جگە لە ئەزموونە كەڵەكەبووەكانیان لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی ئێستای ئەنجومەنی نوێنەران، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، و هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.
    زێدان راشیگەیاند: ئەنجومەنی باڵای دادوەری بۆی دەركەوت كە گۆڕینی ئەوان هیچ سوودێك بەدەست ناهێنێت، بەتایبەتی ئەو ماوەیەی كە ماوە بۆ هەڵبژاردنی داهاتوو، ئەمەش ڕێگە نادات بە بەدەستهێنانی ئەو ئەزموونەی كە پێویستە بۆ بەڕێوەبردنیان بە باشترین شێوە.
    هەر لەو چوارچێوەیەدا، ئەنجوومەنی باڵای دادوەری جەختیكردەوە: لە پێویستی ڕێزگرتن لە دەسەڵاتی تایبەتی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ هەمواركردنەوەی یاسای كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان، بەگوێرەی ئەو دیدگایەی كە دەیگرێتەبەر سەبارەت بە بەردەوامبوونی دەستەی كۆمیسیارانی ئێستا یان گۆڕینی، بە پشتبەستن بە مادەی (1)ی یاسای هەمواری دووەمی ژمارە (13)ی ساڵی 2024. سەبارەت بە بڕیارەكەی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری بۆ درێژكردنەوەی ماوەی دەستەی كۆمسیاران بۆ ماوەی دوو ساڵ لە چوارچێوەی پاراستنی بەردەوامی كارەكانی كۆمسیۆن و دڵنیابوونە لەوەی كە هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران لە بەرواری دەستووری خۆیدا بەڕێوەدەچێت، بەمەش وڵات بەدوور بگرێت لە چوونە ناوەوەی قەیرانێكی سیاسی كە لەوانەیە سەرهەڵبدات ئەگەر هەڵبژاردنەكان لە وادەی دیاریكراو دوابكەوێت.