وەزیری نەوت بەردی بناغەی پرۆژەی خێراكردنی غاز لە كێڵگەی ئیرتاوی دادەنێت

ئابوری
  • اليوم, 17:54
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، جێگری سەرۆك وەزیران بۆ كاروباری وزە و وەزیری نەوت حەیان عەبدولغەنی، تەئكیدیكردەوە: پرۆژەی خێراكردنی وەبەرهێنانی غاز لە كێڵگەی ئیرتاوی بە توانای 50 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد، پێداویستی سووتەمەنی وێستگەكانی بەرهەمهێنانی كارەبا دابین دەكات و بەشداری دەكات لە زیادكردنی توانای نوێی سووتەمەنی غاز بۆ تۆڕی بەرهەمهێنانی غازی نیشتمانی.
    وەزارەت لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری نەوت، لە میانی ئامادەبوونی لە مەراسیمی دانانی بەردی بناغەی ئەو پڕۆژەیەی كە لە ساڵی داهاتوودا تەواو دەبێت، دووپاتیكردەوە: وەزارەت دەستكەوتی گەورەی بەدەستهێناوە لە بواری وەبەرهێنان لە غازی پەیوەست بە كارەكانی بەرهەمهێنانی نەوت.
    وەزیری نەوت ئاماژەی بەوەشكرد: پرۆژەی پەرەپێدانی غازی یەكگرتووی بەسرە، كە وەزارەت گرێبەستێكی لەگەڵ كۆمپانیای تۆتاڵی فەرەنسی واژۆكرد بۆ وەبەرهێنانی 600 ملیۆن پێ سێجا ستاندارد لە ڕۆژێكدا لە پێنج كێڵگەی نەوتی بە دوو قۆناغ، بە یەكێك لە پڕۆژە گرنگەكان دادەنرێت بۆ وەبەرهێنانی غاز، و روونیشكردەوە: هەر قۆناغێك توانای 300 ملیۆن پێ سێجا ستانداردی دەبێت لە ڕۆژێكدا، قۆناغی یەكەمیش دوای سێ ساڵ تەواو دەبێت، قۆناغی دووەمیش دوای پێنج ساڵ تەواو دەبێت.