بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی دەرەوە، هاوسۆزی عێراقی بۆ ئەمریكا دەربڕی بە هۆی ئاگركەوتنەوەی دارستانەكانی ویلایەتی كالیفۆرنیا.
وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزارەتی دەرەوە هاوسۆزی كۆماری عێراق بۆ حكومەت و گەلی ویلایەتە یەكگرتووەكانی ئەمریكا دەردەبڕێت، بەهۆی ئەو ئاگرەی لە دارستانەكانی ویلایەتی كالیفۆرنیا كەوتوەتەوە و لە ئەنجامدا زیانێكی زۆری گیانی و ماڵی لێكەوتەوە.
رونیشیكردەوە: وەزارەت هاوخەمی قووڵی خۆی بۆ كەسوكاری قوربانییەكان دەردەبڕێت، و جەختیشیكردەوە: عێراق لەم هەلومەرجە سەختەدا لەگەڵ ئەمریكا وەستاوە، هیوای زوو چاكبوونەوە بۆ بریندارەكان و گەڕانەوە بۆ ژیانی ئاسایی ناوچە زیانلێكەوتووەكان بە زووترین كات دەخوازێت.