بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، ئەنجومەنی راژەی فیدراڵی تەئكیدیكردەوە: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، وەزارەتی دارایی ئاراستەكرد بۆ سڕینەوە و درووستكردنی پلەی كار لە وەزارەتەكاندا.
سەرۆكی ئەنجوومەنی راژەی شارستانی مەحمود تەمیمی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی راگەیاند: لە فایلی بڕوانامەی پلە باڵا و یەكەمەكاندا، و بە پشت بەستن بە دەرئەنجامی دوایین كۆبونەوە بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران و ئامادەبوونی وەزیری دارایی و ئەنجومەنی راژەی شارستانی، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران ئاڕاستەی وەزارەتی دارایی كرد بۆ وەڵامدانەوەی داواكاری ئەنجومەن سەبارەت بە سڕینەوە و دروستكردنی پلەی كار بەپێی پێویستی وەزارەتەكان، رونیشیكردەوە: وەزارەتی دارایی ئەوەی پێویست بوو بەپێی دیدگای خۆی لە 31ی كانوونی دووەمدا تەواو كرد، و خشتەكان و داتاكانی نارد بۆ ئەمینداریەتی گشتی بە مەبەستی پێشكەشكردنی بە ئەنجومەنی وەزیران و دەركردنی بڕیارێك بۆ دروستكردنی 5,199 پلەی كار.
ئاماژەی بەوەشكرد: چاوەڕوانی تەواوكردنی ئەو ڕێكارانەین لە ئەنجومەنی وەزیران و پلەكان ڕەوانەی ئەنجومەنی راژەی شارستانی بكرێن بۆ ئەوەی بتوانێت دەست بە پرۆسەی دەركردنی بڕیارەكان بۆ دامەزراندن بكات، و وتیشی: ڕۆڵی ئەنجومەنی راژەی شارستانی كاراییە، نوێنەرایەتی دەكات لە جێبەجێكردنی دەقە یاساییەكان و بڕیاری وەزارییەكان.
ئاشكراشیكرد: لە كۆی 74 هەزار نمرەی كار لە وەجبەی یەكەمدا 43 هەزار نمرەی كار بەكارهێنراوە بۆ ئەوانەی نمرەی باڵا و پلەی یەكەمیان هەیە، هاوكات وەجبەی دووەم 23 هەزار نمرەی لەخۆگرتبوو و ئەوەی دەمێنێتەوە لەماوەی ساڵی 2025 وەبەرهێنانی تێدا دەكرێت.