بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، جەختی لە پەسەندكردنی دەستپێشخەری و پلانی راستەقینەی كرد كە بەشدار دەبن لە پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزاریی.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ هەینی، لە میانی سەردانێكدا بۆ پارێزگای واست، لەگەڵ پارێزگار و ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی پارێزگاكە و ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجومەنی خۆجێی كۆبووەوە.
ئاشكراشیكرد: لە میانی كۆبوونەوەكەدا، باس لە دۆخی گشتی لە پارێزگاكە و میكانیزمی هەماهەنگی نێوان حكومەتی فیدراڵی و دەسەڵاتی یاسادانان كرا بۆ پشتیوانیكردن لە پڕۆژە گرنگەكان ، لەوبارەیەوە ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران باسیان لە كۆمەڵێك ئاڵنگاری بەردەم كارەكانیان كرد كە لە قۆناغی ڕابردوودا رووبەروویان بۆتەوە و چۆنیەتی چارەسەركردنیان بە شێوەیەك كە ئامانج لێی ڕۆڵی یاسادانان و چاودێریكردن دیاربێت لە باشتركردنی ئاستی خزمەتگوزارییەكان و باشتركردنی دەرفەتە ئابوورییەكان لە پارێزگاكەدا .
هاوكات سەرۆك كۆمار ئاماژەیكرد: بە گرنگی ڕۆڵی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران لە گەیاندنی داواكاری هاووڵاتیان بە لایەنە پەیوەندیدارەكان و كاركردن بۆ دۆزینەوەی ڕێگەچارەی گونجاو بۆیان، داوای پەسەندكردنی دەستپێشخەری و پلانی راستەقینەشی كرد كە بەشدار دەبن لە پەرەپێدانی ئاستی خزمەتگوزاریی و هەروەك دوپاتیكردەوە كە دانیشتوانی واست شایەنی باشترین خزمەتن.
هەروەها سەرۆك كۆمار جەختیكردەوە: كە هەمیشە دەرگاكان كراوەن بۆ هەر بیرۆكەیەك یان پێشنیارێك كە ببێتە هۆی باشتركردنی بارودۆخی ژیان لە واست، داوای لە هەموو لایەكیش كرد كە بە گیانی تیم كار بكەن بۆ بەدیهێنانی ویستی هاووڵاتیان.
لە بەرامبەردا ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران و لێپرسراوانی پارێزگا سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ سەرۆك كۆمار نیشاندا بۆ گرنگیدان بە پارێزگاكە و پەرۆشی بۆ گوێگرتن لە داواكارییەكانیان، هاوكات جەختیانكردەوە لە گرنگی ئەم كۆبوونەوانە بۆ بەهێزكردنی پەیوەندی و هاریكاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان و جێبەجێكردن و كاری هاوبەش لە نێوان دامەزراوە جیاوازەكانی دەوڵەت.