گواستنەوە بومەلەرزەیەك لە سلێمانی بە گوڕی 3.2 پلە تۆماردەكات 

ناوخۆ
  • اليوم, 17:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    وەزارەتی گواستنەوە ڕایگەیاند: ئەمڕۆ هەینی، بومەلەرزەیەك لە پارێزگای سلێمانی تۆماركرا.
    وەزارەتەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: لە ڕاپۆرتێكی دەستەی گشتی كەشناسیدا هاتووە، بومەلەرزەكە ئەمڕۆ هەینی ڕوویداوە و گوڕەكەی گەیشتووەتە 3.2 پلە بە پێوەری ڕێختەر.
    رونیشیكردەوە: هاوڵاتیان هەستیان بە كاریگەرییەكانی بوومەلەرزەكە كردووە لەو ناوچانەی كە لە چوارچێوەی جوگرافییەكەیدایە.