بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، پارێزگاری واست محەمەد جەمیل مەیاحی ، تەئكیدیكردەوە: حكومەتی خۆجێی لە پارێزگای واست بە پەرۆشەوە هەوڵدەدات بۆ جێبەجێكردنی ئەوەی لە بەرنامەی حكومەتدا هاتووە لەڕێگەی بەرنامەی گەشەپێدانی ئومێدبەخشەوە.
مەیاحی لە وتارێكدا لە میانی ئاهەنگی یادی 103 ساڵەی دامەزراندنی پارێزگای واست، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پارێزگاكە پلانی گەشەپێدانی پێنج ساڵەی لە ساڵی 2019ەوە تا ساڵی 2024 دەستپێكردووە، و وتیشی: پارێزگاكە توانیویەتی 95%ی ئامانجە گەشەپێدانە دیاریكراوەكانی بەدەستبهێنێت.
هەروەها مەیاحی داوا پەسەندكردنی یاسایەكی كرد كە واست وەك پایتەختی كشتوكاڵی عێراق بناسێنێت، و وتیشی: ڕووبەری زەوییە كشتوكاڵییە گونجاوەكان لە پارێزگاكەدا دەگاتە 40 ملیۆن دۆنم، ئەمەش شایستەی ئەوەی دەكات كە 50%ی كشتوكاڵی عێراق و ئاژەڵداری لە پارێزگاكەدایە.
ئاشكراشیكرد: حكومەتی خۆجێی لە واست پلانێكی نوێی پێنج ساڵەی داڕشتووە كە لەڕێگەیەوە هەوڵدەدات قەیرانی نیشتەجێبوون لە پارێزگاكەدا لەڕێگەی گەشەپێدەری خانووبەرە و پڕۆژەی وەبەرهێنانەوە چارەسەر بكات.