بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، تەئكیدیكردەوە: هەر هەوڵێكی نیشتیمانی گەورە بۆ پێشكەوتن و بنیاتنان، پشتیوانی تەواوی دامەزراوەكانی دەوڵەت وەردەگرێت.
رەشید لەمیانی وتارێكیدا بەبۆنەی ئاهەنگی پارێزگای واست، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: هەر هەوڵێكی نیشتیمانی گەورە كە مەبەست لێی بۆ پێشكەوتن و بنیاتنانەوە بێت پشتیوانی تەواو لە دامەزراوەكانی دەوڵەتەوە وەردەگرێت، دەرگاكانیش كراوەن بۆ هەمووان، و جەختیشیكردەوە: لە گرنگی چالاككردنی پیشەسازییە كشتوكاڵییەكان و بەروبوومی ئاژەڵ كە خەڵكی واست دەتوانن پێشیبخەن و كەرتەكانی كشتوكاڵی و پیشەسازی زیندوو دەكاتەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: خەڵكی پارێزگاكە بەشدارییەكی ڕوونیانكردووە لە بەهێزكردنی ئاسایشی عێراق و چەسپاندنی سەقامگیری كۆمەڵایەتی لەسەر بناغەكانی دادپەروەری و ئازادی و پێكەوەژیان.
رونیشیكردەوە: پارێزگای واسیت ڕۆڵێكی گرنگی هەبوو لە بەشداریكردنی شانبەشانی خەڵكی عێراق لە پارێزگا و شار و گوندە جۆراوجۆرەكان لە پرۆسەی بنیاتنانەوەی دەوڵەت لەسەر بناغەكانی دیموكراسی.