ئاوەدانكردنەوە: 950 ملیار دینار بۆ قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون بۆ ساڵی 2025 تەرخاندەكرێت

ناوخۆ
  • اليوم, 12:30
  • +A -A

    بەغداد - INA - ئەمنە سەلامی
    ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ئاوەدانكردنەوە و نیشتەجێكردن و شارەوانی گشتیەكان، تەرخانكردنی بڕی (950) ملیار دیناری بۆ قەرزی سندوقی نیشتەجێبوون بۆ ساڵی 2025 ڕاگەیاند.
    وتەبێژی وەزارەتەكە نەبیل سەفار بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ڕاگەیاند: ئەو بڕە پارانەی كە سندوقەكە كارەكانی پێدەكات سەرمایەی جێگیرە كە لەنێو قەرز وەرگرەكاندا دەسوڕێتەوە، و وتیشی: بڕی قەرزەكە لە كەسێكەوە بۆ كەسێكی تر بەپێی مووچەی بنەڕەتی و مووچەی كەفیلەكە، یان ئەوەی لەلایەن خودی هاووڵاتیەوە داوای دەكرێت، دەگۆڕێت و زۆرترین سەقفی قەرزەكە 60 ملیۆن دینارە. 
    ئاماژەی بەوەشكرد: ساڵانە بڕە پارەكان بەپێی ئەوەی لە قەرز وەرگرانی پێشوو وەرگیراوەتەوە تەرخان دەكرێت، كە لەماوەی 15 ساڵدا دەدرێتەوە، بەو پێیەی پلانی قەرزدان لەسەر بنەمای ئەو بڕە پارە وەرگیراوانە داڕێژراوە، بۆیە ژمارەكان لە ساڵێكەوە بۆ ساڵێكی تر جیاوازە لەسەر بنەمای بەردەستبوونی نەختینەیی و بڕی قەرزی بەخشراو، و وتیشی: ژمارەی مامەڵە قەرزە وەرگیراوەكان بۆ ساڵی 2024 كە خەرجكراون بڕی (16,309) مامەڵەی قەرز لە هەموو پارێزگاكاندا بووە، لەكاتێكدا ئەو بڕە پارانەی خەرجكراون بە نزیكەیی زیاتر بووە، لە تریلیۆنێك و 80 ملیار دینار، بە قەرزوەرگرانی نوێشەوە جگە لە قەرزوەرگرانی پێشووی دیكە و ئەوانەی مافی پارەدانی دواتریان هەیە.
    ئاشكاشیكرد: بڕی قەرزی تەرخانكراو بۆ ساڵی 2025 بڕی (950) ملیار دینارە، و وتیشی: داواكارانی پلاتفۆرمی ئۆر دەخرێنە نێو پلاتفۆرمەكەوە تا ئەو كاتەی بڕی دیاریكراو بۆ هەر پارێزگایەك تەواو دەبێت.