راگەیاندنی ئەمنی: 6 تەرمی چەتەكانی داعش دۆزرایەوە كە جێگری بەناو والی كەركوكیان تێدایە

ئەمنی
  • اليوم, 12:18
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، شانەی راگەیاندنی ئەمنی، دۆزینەوەی 6 تەرمی چەتەكانی داعشی ڕاگەیاند، كە لەنێویاندا جێگری بەناو والی كەركوكیان تێدایە.
    شانەی راگەیاندنی ئەمنی، لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: لە درێژەی بەیاننامەكەماندا سەبارەت بەو هێرشە ئاسمانییەی كە فڕۆكەكانی ئێف 16ی عێراقی لە چیای حەمرین لە چوارچێوەی كەرتی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك ئەنجامیاندا، كە حەشارگەیەكی گرنگی تیرۆریستانی كردە ئامانج كە لەو كاتەدا هەوڵیاندا هێرش بكەنە سەر ئەو هێزەی كە ئەركەكە جێبەجێ دەكرد، هێزێكی قارەمان لە دەزگای دژە تیرۆر دەستی كرد، بە بەدواداچوونی تەكنیكی و سەرپەرشتیكردن و پلاندانان لەلایەن شانەی ئامانجداركردنی فەرماندەیی، بۆ ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكان بۆ شوێنی ئامانج بە هاوبەشی لەگەڵ هەوڵی ئەندازیاری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك.
    ئاماژەی بەوەشكرد: 6 تەرمی باندی تیرۆریستی داعش دۆزرایەوە، لەنێویاندا تەرمی بەناو (جێگری والی كەركوك)ی تێدایە،  و رونیشیكردەوە: سوپاس بۆ خودا، هێزەكە دوای ئەنجامدانی ئەركەكە بە سەلامەتی گەڕایەوە، دوای ئەوەی هێزە ئەمنییە ئازاكانمان بە پاڵنەر و سەبر و خۆڕاگرییەكی قارەمانانە كردەوەیەكی بەرچاویان ئەنجامدا و بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ لە ئەشكەوت و حەشارگە ئاڵۆزەكاندا لە چیای حەمریندا تیرۆریستانیان گەمارۆدا.
    ئاشكراشیكرد:  ئەم ئۆپەراسیۆنە پێشوەختانە، كە لەسەر بنەمای زانیارییە هەواڵگرییە وردەكانە، ئەنجامێكی سەرنجڕاكێش و ئاست بەرزی هەبووە لە نەهێشتنی پاشماوە دۆڕاوەكانی باندە تیرۆریستییەكان.