بەغداد - INA
ئەمڕۆ هەینی، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، گەیشتە پارێزگای واست.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتی کۆمار، لە بەیاننامەیەكدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردوە دەڵێت: بە بۆنەی دەستپێکردنی ئاهەنگی فەرمیی ڕۆژی پارێزگای واست، سەرۆکی کۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ گەیشتە پارێزگاكەو لەلایەن پارێزگاری شارەكە محەمەد جەمیل مەیاحی و ژمارەیەک بەرپرسی دیکەوە پێشوازی لێکرا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: بڕیارە سەرۆک کۆمار لە کاتی سەردانەکەیدا کۆمەڵێک کۆبوونەوەی فەرمی ئەنجام بدات، هەروەها بەشداری لە بۆنە فەرمی و جەماوەرییەکانیشدا دەکات کە بەو بۆنەیەوە بەڕێوەدەچن.