كەشوهەوای وڵات .. بارانێکی مامناوەند و دابەزینی پلەکانی گەرما 

ناوخۆ
  • اليوم, 12:04
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ هەینی، دەستەی کەشناسی، وردەکاریی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی بارانبارین و دابەزینی پلەکانی گەرما دەکات.
    دەستەكە لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردوە، دەڵێت: سبەی شەممە، کەشوهەوا هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی كەم بۆ مامناوەند لە زۆربەی ناوچەکانی ناوەڕاست و باکور، لەگەڵ ئەگەری بارانبارینی كەم لە هەندێک ناوچەی بەشێک لە ناوچەی باشوور، بەتایبەتی ڕۆژهەڵاتی ناوچەكە و پلەکانی گەرما دادەبەزن و چەند پلەیەک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور، لەکاتێکدا لە ناوچەی باشوور کەمێک بەرز دەبێتەوە.
    ئاماژەی بەوەشکرد: پلەکانی گەرما بۆ سبەی شەممە، شەممە، لە هۆك و هەولێر و سلێمانی  13 پلە، لە ئەنبار 15 ، لە نەینەوا و سەڵاحەدین 16 ، لە بەغدا و کەرکوک 17 و لە دیالە و بابل و کەربەلای پیرۆز و نەجەفی ئەشرەف 18، لە واست 19 ، لە موسەننا 22 ، و لە دیوانیە و میسان و زیقار 23 و لە بەسرە 24 پلە دەبێت.
    رونیشیكردەوە: کەش و هەوای یەکشەممەی داهاتوو لە ناوچەکانی باکور هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی كەم تا مامناوەند، هەندێکجاریش ڕەشەبای دەبێت، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەكە، سەبارەت بە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشووریش، کەشوهەوا نیمچە هەور دەبێت لەگەڵ بارانێکی سووک بۆ مامناوەند، پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باکوور هاوشێوەن، و لە ناوچەی باشوور چەند پلەیەک دادەبەزن.
    ئاشكراشیكرد: رۆژی دووشەممە، کەشوهەوا بەشێوەیەکی گشتی ساماڵ دەبێت، لەگەڵ بای چالاک لە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، هەروەها ئەگەری دروستبوونی تەم لە ناوچەکانی باکوور لە بەیانیاندا هەیە. پلەکانی گەرما کەمێک بەرزدەبنەوە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باکوور و لە ناوچەی باشووردا هاوشێوە بن.
    راشیگەیاند: کەش و هەوای ڕۆژی سێشەممە نیمچە هەور دەبێت، شەوانە لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور هەور دەبێت، هەروەها لە ناوچەی باکور هەور دەبێت، پلەکانی گەرماش بەگشتی هاوشێوە دەبن.