بەغداد -INA
ئەمڕۆ هەینی، وەزارەتی ناوخۆ دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری بازرگانیکردن و بە بازاڕكردنی ماددە هۆشبەرەکانی لە بەغداد ڕاگەیاند.
وەزارەت لە بەیاننامەیەکدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA)ی ناردوە، دەڵێت: لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنە ئەمنییە بەردەوامەکاندا بۆ بەدواداچوونی توخمە تاوانکارییەکان و توندکردنەوەی رێوشوێنەكان لەسەر بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان، هەروەها لەگەڵ هەوڵە ئەمنییەكانی فیرقەی یەكی پۆلیسی فیدراڵی، بە پشتیوانی هەوڵی هەواڵگری و مەفرەزەیەک لە بەشی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکانی رەسافەی بەغدا، هێزێک لە لیوای سێ توانی دوو تۆمەتبار، کە بەپێی مادەی 28 لە یاسای ماددە هۆشبەرەکان داواکراون، لە ناوچەی كەرادە لە بەغداد دەستگیر بكات.
ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: 42 گرام ماددەی کریستاڵ و تەرازوویەکی ئەلیکترۆنی و تفەنگێکی کڵاشینکۆف و دەمانچەیەک و کەلوپەلی ماددە هۆشبەرەکانیان پێ گیراوە.
رونیشیكردەوە: تۆمتباران لەگەڵ کەرەستە دەستبەسەرداگیراوەکاندا ڕادەستی لایەنە پەیوەندیدارەکان کراون.