عامری پیرۆزبایی جەژنی پۆلیسی كرد: ڕۆڵی قارەمانانە و ماندووبوونی وەزارەتی ناوخۆ بەرز دەنرخێنین

سیاسی
  • أمس, 20:55
  • +A -A

    بەغدا - INA
    ئەمڕۆ پێنجشەممە هادی عامری ئەمینداری گشتی ڕێكخراوی بەدر، پیرۆزبایی لە پۆلیسی عێراق كرد بە بۆنەی 103 ساڵەی دامەزراندنیەوە، ستایشی ڕۆڵی قارەمانانە و ماندووبوونی وەزارەتی ناوخۆی كرد لە سەرجەم پێكهاتەكانیدا.
    عامری لە بەیاننامەیەكدا كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە وتوویەتی: پیرۆزبایی 103 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی نیشتیمانی عێراق و ئەفسەر و پلەدارەكانی عێراق دەكەین، هیوای سەركەوتن و سەرفرازی زیاتری بۆ دەخوازین.
    ووتیشی : ڕۆڵی قارەمانانە و كاری بە پەرۆشی وەزارەتی ناوخۆ بەرز دەنرخێنین، بە هەموو پێكهاتەكانی و هەموو توخمەكانی پشتیوانان لە وەزارەت، لە بەرگریكردن لە عێراق و پاراستنی ئاسایشی ناوخۆی ئەو وڵاتە.
    هەروەها  ووتیشی : بە شانازییەوە ئەو كاروانی شەهید و قوربانیدەرانەمان لەبیرە كە ئەم دەزگایە دێرینە لەسەر ڕێگای بەرگریكردن لە وڵات و پیرۆزییەكانی،بە شێوەیەك كە كارامەیی و لێهاتوویی هێزە ئەمنییەكانمان لە هەموو بەشەكاندا پشتڕاست بكاتەوە لە بەرپەرچدانەوەی هەر جۆرە  دەستدرێژی تیرۆریستی دەرەكی یان ناوخۆیی.