بەغدا – INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران بانگهێشتنامەیەكی لەلایەن قەداسەتی پاپا فرانسیسەوە پێگەیشت، بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی سەركردەكانی جیهانی بۆ مافەكانی منداڵان، كە ڤاتیكان لە مانگی شوباتی داهاتوودا ڕێكدەخات، بە بۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵان.
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا - كە بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) گەیشتووە: محەمەد شیاع سودانی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لە پاپای ڤاتیكان قەداسەتی پاپا فرانسیسەوە پێگەیشت و ووتیشی : پاپا بانگهێشتی سەرۆك وەزیرانی كرد بۆ بەشداریكردن لە لوتكەی سەركردەكان بۆ مافەكانی منداڵان، كە لەلایەن ڤاتیكانەوە لە مانگی شوباتی داهاتوودا ڕێكدەخرێت، بەبۆنەی ڕۆژی جیهانی منداڵانەوە.
سەرۆك وەزیران ئاماژەی بەوە كرد بەپێی بەیاننامەكە : پەیوەندییە نزیكەكانی نێوان عێراق و ڤاتیكان و هەڵوێستە هاوبەشەكان سەبارەت بە ڕەتكردنەوەی ململانێكان و شەڕەكان و بەهێزكردنی هەوڵەكان بۆ بەرقەراركردنی ئاسایش لە جیهاندا.
بەپێی بەیاننامەكە لای خۆیەوە پاپای پاپا ستایشی ئەو هەوڵانەی سودانی كرد كە دەیخاتە گەڕ بۆ گەیشتن بە ئارامی، و گفتوگۆ بەردەوامەكانی لەگەڵ وڵاتانی ناوچەكە، بە مەبەستی كەمكردنەوەی گرژی و كۆتاییهێنان بە ململانێكان، كە بەشدارە لە دامەزراندنی ناوچەیی سەقامگیری و ئاسایش.