بەغدا - INA- ئامنە سەلامی
ئەمڕۆ پێنجشەممە مەییەم سافی وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن، وەرگرتنی 13 فڕۆكەی مۆدێرن لە چوارچێوەی پلانی نوێكردنەوەی كەشتی ئاسمانی پشتڕاستكردەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی پلانێكی تۆكمە بۆ بەرزكردنەوەی تواناكانی گواستنەوەی ئاسمانی و هاوسەنگبوون لەگەڵ نوێترین ستانداردە نێودەوڵەتییەكان.
سافی لە بەیاننامەیەكدا بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ڕایگەیاند: ئەو فڕۆكەی وەرگیراوە بریتین لە 6 فڕۆكەی بۆینگ ماكس و 2 فڕۆكەی درێم لاینەر (بۆینگ) و 5 فڕۆكەی ئێرباس.
ئاماژەی بەوەشكرد : ئامانجی وەزارەت وەرگرتنی (31) فڕۆكەی مۆدرێن تا ساڵی 2027 و جەختیشیكردەوە ئەم پڕۆژەیە لەچوارچێوەی ستراتیژێكی تۆكمە و پلانی بەرزكردنەوەی تواناكانی گواستنەوەی ئاسمانی و هاوسەنگی لەگەڵ نوێترین ستانداردە نێودەوڵەتییەكاندایە.
لە كۆتاییدا وتی: ئەو پلانانەی كە داڕێژراون بەپێی خشتە كاتییە دیاریكراوەكان بەردەوامن، ئەمەش ڕەنگدانەوەی پەرۆشی وەزارەتە بۆ پەرەپێدانی ژێرخانی كەرتی فڕۆكەوانی و پێشكەشكردنی خزمەتگوزاری كوالیتی بەرز بۆ گەشتیاران.