بەغدا - INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شياع سودانی، دووپاتیکردەوە، بانکە حکومییەکان بەو پێکهاتانەی ئێستایانەوە توانای کردنەوەیان نییە و چارەسەری کێشەکان بکەن، ئاماژەیە بۆ ئەوەی کە ئەمەش هۆکارێکە بۆ ئەوەی بە شێوەیەک داڕشتنەوەیان بۆ کراوە کە بەردەستبوونی هەموو تواناکان و کراوەیی لەگەڵدا مسۆگەر بکات تایبەتمەندییە تەکنیکییە نێودەوڵەتییە مۆدێرنەکان.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران لە ڕاگەیەندراوێکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە: تێیدا هاتووە” سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شياع سودانی، ئەمڕۆ پێنجشەممە سەرۆکایەتی کۆبوونەوەیەکی تایبەتی کرد، بۆ تاوتوێکردنی پەرەپێدانی کاری بانکە حکومییەکان، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی کۆمپانیای ئارنست و یۆنگ بۆ وردبینی و ڕاوێژکاری دارایی”.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، "سەرۆك وەزیران پێداوچوونەوەی بە پلانی پڕۆژەی دووبارە ڕێکخستنەوەی بانکی ڕەشید و ڕافیدین و ڕێوشوێنە تەکنیکی و کارگێڕییەکانی پەیوەست بە پڕۆژەکە کرد، کە پێداچوونەوەیەکی گشتگیر و چاکسازی کارگێڕی پێکهاتەیی لەخۆدەگرێت، بە ئامانجی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بانکی یەکخراو بۆ هاووڵاتیان و کۆمپانیاکان."
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە - سەرۆک وەزیران ڕوونیکردەوە - کە "ڕێژەی تەواوبوونی پڕۆژەی دووبارە داڕشتنەوەی بانکی ڕافیدین گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی، و ئەوەشی دووپات کردەوە کە لە ماوەی داهاتوودا دەچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، لە چوارچێوەی پلانێک کە بەپێی ستاندارد و تایبەتمەندییەکان لێکۆڵینەوەی بۆ کراوە و جێبەجێ کراوە”.
هەر بەپێی راگەیەندراوەكە سودانی ئەوەشی خستەڕوو ”کە بانکە حکومییەکان بە پێکهاتەکانی ئێستایانەوە ناتوانن بکرێنەوە و چارەسەری کێشەکان بکەن، بۆیە بەشێوەیەک داڕێژراونەتەوە کە بەردەستبوونی هەموو تواناکان و کراوەیی بە تایبەتمەندییە تەکنیکییە نێودەوڵەتییە مۆدێرنەکان مسۆگەر بکات”