دەزگای دژه‌ تیرۆر وردەکاری دەستکەوتەکانی خۆی بە درێژایی ساڵ دەخاتە ڕوو

ئەمنی
  • أمس, 17:34
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەزگای دژه‌ تیرۆر، دیارترین ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو خزمەتگوزارییە لە ماوەی ١ی ١ی ٢٠٢٤ تا ٣١ی کانوونی دووەمی هەمان ساڵ ڕاگەیاند.

    لە ڕاگەیەندراوێکی دەزگای دژه‌ تیرۆر کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوه‌، تێیدا هاتووە " دیارترین ئۆپەراسیۆنەکانی پاڵەوانەکانی دەزگای دژه‌ تیرۆر کوشتنی بەناو (وەلی عێراق) و (8) لە یاریدەدەرانی دیار لە مانگی ئۆکتۆبەری ساڵی ڕابردوودا”.

    لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش ڕوونکراوەتەوە کە "ژمارەی ئۆپەراسیۆنەکانی ئەو دەزگایه‌ گەیشتووەتە 344 ئۆپەراسیۆن، هەروەها ژمارەی ئەوانەی لەو ئۆپەراسیۆنانەدا دەستگیرکراون گەیشتووەتە 144 تیرۆریست، هاوکات ژمارەی ئەو کەسانەی کوژراون گەیشتووەتە 70 تیرۆریست، ئەمە جگە لەوەی 310 پەناگە خاپوورکراون". 

    دەزگای بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر لە کۆتایی ڕاگەیەندراوەکەدا "نوێکردنەوەی بەڵێن بە گەلی عێراق بۆ ئەوەی لە ماوەی ساڵی ٢٠٢٥دا هەوڵی زیاتر بدەن بۆ گەیشتن بە عێراقێکی سەلامەت و سەقامگیر".