بەغداد – ا ه ع سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی، ئەمرۆ چوار شەممە، رایگەیاند: لە ناوچەی بەیاعی باشوری بەغداد رفێنراوێكیان ئازاد كردووە و رفێنەرەكەشیان دەستگیر كردووە. سەنتەری راگەیاندنی ئەمنی لە بەیاننامەیەكدا كە وێنەیەكی بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقییە (ا ه ع) نێردراوە، رایگیەاند:" مەفەرزەیەكی دەزگای ئاسایشی نیشتمانی توانیویەتی لە ناوچەی بەیاعی باشوری بەغداد رفێنراوێك ئازادبكات و رفێنەرەكەش دەستگیر بكات"، رونیشیكردەوە" پێشتر بریاری دەستگیركردن لەلایەن دادگای زوبێرەوە بە پێی مادەی (421) بۆ رفێنەرەكە دەركرابوو".
نێچیرڤان بارزانی پیرۆزبایی لە مەسیحییان دەكات