بەغدا –INA
سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە پۆستێكی لەهەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی (INA)بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت نووسیوێتی "پیرۆزبایی لە گەل و حکومەتی لوبنان دەکەین، بەبۆنەی تەواوکردنی مافە دەستوورییە نیشتمانییەکانى و هەڵبژاردنی جۆزێف عۆن وەک سەرۆک کۆمار لەلایەن پەرلەمانەوە، و هیوای سەرکەوتنی بۆ دەخوازین لەئەرکە گەورەکانیدا".
ههروهها له پۆستهكهی سهرۆك وهزیران ئهوهیشی نووسیووه "ئەمەش هەنگاوێکی دیکەیە بۆ چەسپاندنی سەقامگیری و بەهێزکردنی دامەزراوەکانی دەوڵەت، کە نوێنەرانی گەلی لوبنان برا توانیان بە ئەنجامی بگەیەنن و بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان لە ئەستۆ بگرن".
ههروهها ئهوهیش هاتووه "ئێمە لە عێراق هەمیشە پاڵپشتی لوبنانین لە هەموو سەختی و مەینەتییەکاندا، ئێستاش سوورین لەسەر پشتگیری کردن لە خۆڕاگری لوبنانییەکان بەرامبەر هەر هێرشێک یان هەڕەشەیەک، کە بێتە هۆی تێکدانی ئاسایشی ئەم وڵاتە برایە".
له كۆتایی پۆستهكهیش سهرۆك وهزیران ئاماژهی بۆ ئهوهیش كرد كه "هەروەک چۆن ئێمە ئەم دەرفەتە دەقۆزینەوە بۆ دەربڕینی پابەندبوونمان بە قووڵترین پەیوەندییە مرۆیی و کۆمەڵایەتی و ئایینی و کولتوورییەکان، کە بە لوبنانەوە دەبەمانبەستێتەوە، خودای گەورە وەک وڵاتێکی سەلامەت و پڕ ئاسایش بیپارێزێت، و گەلە بەخشندە و یەکگرتوو و بەهێزەکەشی بپارێزێت".