بهداوداچوون -INA
جۆزێف عەون، سەرۆکی هەڵبژێردراوی لوبنان جەختی لەوە کردەوە کە لوبنان بەدەست قەیرانی حوکمڕانییەوە دەناڵێنێت و دەبێت گۆڕانکاری لە ئەدای سیاسی و ئابووریدا بکرێت.
عەون لە وتارەکەیدا لەبەردەم پەرلەمانی لوبنان ڕایگەیاند، گەیشتوینەتە ساتەوەختی ڕاستی و لە قەیرانی حوکمڕانیداین کە پێویستی بە گۆڕانکاری لە ئەدای سیاسی و ئابووری هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، "ئەگەر بمانەوێت وڵاتێک بنیات بنێین، دەبێت هەموومان لەژێر دەسەڵاتی یاسادا بین، هیچ پارێزگارییەک و لایەنگری و پارێزبەندییەکمان نەبێت بۆ کەسێکی تاوانبار و گەندەڵ و تاوانبار دادپەروەری هۆکاری یەکلاکەرەوەیە".