بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە "محەمەد شیاع سودانی " فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان و سەرۆک وەزیران،جەختی لەسەر بەردەوامبوونی پشتیوانی پۆلیس بە چەکی پێشکەوتوو کردەوە.
لە میانی ئاهەنگی یادی 103 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق کە لە بەغدای پایتەخت بەرێوەچوو، و پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەی بوو،سەرۆک وەزیران ڕایگەیاند : دەزگای پۆلیس یەکێکە لە گرنگترین دەزگاکان کە پارێزگاری لە دەوڵەت و پێکهاتەکەی کردووە، پابەندبوونی پۆلیس بە مافەکانی مرۆڤ، متمانە بە دامەزراوەکانی دەوڵەت پتەوتر دەکات،هەروەها ئاماژەی بەوەشدا : لە حکومەتدا کارمان بۆ پێشکەشکردنی هەموو چاودێری و پشتیوانییەک بۆ خێزانی شەهیدان و بریندارانی پۆلیسی عێراق کردووە.
وەک سودانی وتی : دوای ڕووخانی ڕژێمی دیکتاتۆری،دەزگای پۆلیس یەکێک بوو لەو دەزگایانەی کە زۆرترین بەرگری لە سیستەمی دیموکراسی عێراق کرد و کارمەندانی پۆلیس قوربانی گەورەیان دا بۆ ڕزگارکردنی عێراق لە داعشی تیرۆریست.
وتیشی: لە حکومەتەکەماندا هەوڵمان داوە جەخت لەسەر پابەندبوون بە مافەکانی مرۆڤ و جێبەجێکردنی یاسا بکەینەوە بەبێ هیچ سازشێک،هەروەها دووپاتی کردەوە کە بەردەوام دەبین لە پشتیوانیکردنی پۆلیس بە پێشکەوتووترین چەک.