بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە"یاسر مالیکی"سەرۆکی فراکسیۆنی دەوڵەتی یاسا لە پەرلەمان،پیرۆزبایی لە پۆلیسی عێراق کرد بە بۆنەی یادی 103 ساڵەی دامەزراندنیەوە، هەروەها پشتگیری خۆی بۆ بەهێزکردنی کاری پۆلیس دووپات کردەوە.
مالیکی لە تویتێکدا لەسەر سەکۆی خۆی لەپلاتفۆرمی (X) کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (واع) بەدواداچوونی بۆ کردووە،وتی: لە یادی 103 ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراقدا، سڵاو لە پیاوانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ دەکەین بە هەموو جۆر و پێکهاتەکانیانەوە کە ڕۆڵێکی نیشتمانیان هەبووە لە پاراستنی ئاسایشی ناوخۆ و بەرەنگاربوونەوەی تاوان و ڕێکخراوە تیرۆریستیەکان.
ووتیشی: ئێمە لە دەوڵەتی یاسادا، پشتگیری خۆمان بۆ بەهێزکردنی کاری پۆلیس دووپات دەکەینەوە.