بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە،گەڕی دووەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکی لوبنان لە پەرلەمانی لوبنانی دەستی پێکرد.
پەرلەمانی لوبنان لە خولی یەکەمی دەنگداندا لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماردا سەرکەوتوو نەبوو.
دانیشتنی پەرلەمانی لوبنان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە بۆشایی سەرۆکایەتی لە نێو قەیرانە یەک لەدوای یەکەکاندا بووە.
دوای کۆتایی ماوەی سەرۆکایەتی سەرۆکی پێشوو "میشێل عەون" لە تشرینی یەکەمی 2022وە ، پەرلەمانی لوبنان لە 12 دانیشتندا بۆ پرسی هەڵبژاردنی سەرۆکی وڵاتەکەی سەرکەوتوو نەبووە.