بەدواداچوون -INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە،پەرلەمانی لوبنان لە خولی یەکەمی دەنگدان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار سەرکەوتوو نەبوو.
دوای زیاتر لە دوو ساڵ لە بۆشایی پۆستی سەرۆکایەتی ،ئەمڕۆ پەرلەمانی لوبنان دانیشتنێکی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێ ئەنجامدا،لە کاتێکدا وڵات ڕووبەڕووی چەندین قەیرانی یەک لەدوای یەک بووەتەوە.
پاش کۆتایی هاتنی ماوەی سەرۆکایەتیەکەی "میشێل عەون" لە تشرینی یەکەمی 2022وە، پەرلەمانی لوبنان 13 دانیشتنی ئەنجامداوە و شکستی هێناوە لە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار بۆ وڵاتەکەی.