بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە"محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان،ناوەندی ئاسایشی سایبەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی کردەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێک کە لە نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک وەزیرانەوە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) نێردراوە،تیایدا هاتووە : "محەمەد شیاع سودانی " سەرۆک وەزیران و فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان،ناوەندی ئاسایشی سایبەری سەر بە وەزارەتی ناوخۆی کردەوە و دوای کردنەوەشی،گەشتێکی بەنێو ناوەندەکەدا کرد و سەردانی بەشەکانی کرد و گوێی لە ڕوونکردنەوەی کارمەندان گرت سەبارەت بە سروشتی کارەکەیان،و لەبەر گرنگی ئەم ناوەندە لەسەر ئاستی نیشتمانی.
بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەکە : سەرۆک وەزیران جەختی لەسەر پشتگیری حکومەت لە بواری جێبەجێکردنی ئاسایشی سایبەری کردەوە، کە بووەتە بەشێکی گرنگ لە کاری ئەمنی، هەروەك ئاماژەی بە گرنگی هەنگاونانی هێزە ئەمنییەکان لەگەڵ پێشکەوتنە تەکنەلۆژییە نوێیەکان و پێویستی پێشکەوتنی عێراق لە بواری ئاسایشی سایبەر کرد.