بەغدا-INA
ئەمڕۆی پێنج شەممە،پەرلەمانی لوبنان، دانیشتنێکی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی بەڕێوە برد.
بە گوێرەی سەرچاوە میدیاییەکان،پەرلەمانی لوبنان لە دانیشتنی ئەمڕۆیدا،کۆبوونەوەی تایبەتی بە هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماری نوێی ئەنجامدا.
هەروەها ئاماژەیان بەوەش کردوە کە "نەجیب میقاتی"سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری لوبنان و "جان ئتف لۆدریان" نێردراوی تایبەتی سەرۆکی فەرەنسا، بەشداری بەرێوەچوونی دانیشتنەکەن.