بەغدا-INA
ئەمڕۆ پێنج شەممە،دەستەی دەروازە سنوورییەکان ڕایگەیاند،کە باندێکی تایبەت بە قاچاخچێتی ئۆتۆمبێلی ئەوروپی لە دەروازەی زەرباتیە دەستگیرکران.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی دەستەکە،کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردوویەتی، تیایدا هاتووە : بەڕێوەبەرایەتی دەروازەی سنووری زەرباتیە،توانی باندێکی تایبەت بە قاچاخچێتی ئۆتۆمبێلی ئەوروپی، کە پێکهاتبوو لە سێ کەس (دوو عێراقی و بیانییەک) دەستگیر بکات.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکە : هەڵمەتی دەستگیرکردنەکە لەلایەن هێزی پاراستنی دەروازەکەوە ئەنجام دراوە.
وەک ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی پێداوە : تۆمەتباران و ئۆتۆمبێلەکە ڕەوانەی بنکەی پۆلیسی گومرگی زەرباتیە کران بۆ گرتنەبەری ڕێکارە یاساییە پێویستەکان.