سەرۆک وەزیران: پشتگیری تەواوی حکومەت بۆ بەهێزکردنی کاری پۆلیس دووپات دەکەینەوە​​​​​​​​​​​​​​​​

سیاسی
  • اليوم, 13:30
  • +A -A

    بەغدا-INA
    ئەمڕۆ پێنج شەممە"محەمەد شیاع سودانی "سەرۆك وەزیران، پشتگیری حکومەتی بۆ بەهێزکردنی کاری پۆلیس دووپات کردەوە.
    لە تویتێکدا لە سەکۆی خۆی لەسەر پلاتفۆرمی (X)کە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) پشتڕاستی کردۆتەوە، سەرۆك وەزیران وتی: لە یادی 103ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق،سڵاو لە قوربانیدان و کارکردنی هەموو ئەندامانی ئەم دەزگا گرنگە دەکەین کە ڕۆڵی سەرەکی هەیە لە پاراستنی سیستەم و پشتیوانی دەوڵەت و سەپاندنی یاسا و ئاشتی کۆمەڵایەتی،لەگەڵ ڕۆڵە شەرەفمەندەکەی لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر.
    سودانی لە تویتەکەیدا دەشڵێت : لەم بۆنە نیشتمانیەدا،پشتگیری حکومەت بۆ بەهێزکردنی کاری پۆلیس دووپات دەکەینەوە،لەبەهێزکردنی بە باشترین توانای ماددی و زانستی و تەکنەلۆژیا ، هەروەك جەخت لەسەر پابەندبوون بە بنەماکانی مافی مرۆڤ و پاراستنی شکۆی هاوڵاتیان و جێبەجێکردنی یاسا بەپێی یەکسانی و دادپەروەری و دوور لە موجامەلە دەکەینەوە و سڵاو دەنێرین بۆ رۆحی بەرزەفری ئەو پۆلیسە شەهیدانەی کە گیانی خۆیان شەرفمەندانە کردە قوربانی خاک و نیشتیمان.