سەرۆکایەتی کۆمار پیرۆزبایی ١٠٣ ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق دەکات

سیاسی
  • اليوم, 13:05
  • +A -A

    بەغدا - INA

    ئەمڕۆ پێنجشەممە، سەرۆکایەتی کۆمار پیرۆزبایی لە كارمه‌ندانی پۆلیس و ئەفسەرانی عێراق کرد، بە بۆنەی ١٠٣ ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق.

    سەرۆکایەتی کۆمار ،لە پۆستێكی لەهەژماری تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی (INA)بڵاویكردەوە و دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی وەریگرت و بڵاویكرده‌وه‌" "بەبۆنەی ی ١٠٣ ساڵەی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق ، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی نه‌وه‌كانماتن لە وەزارەتی ناوخۆ دەکەین".

    هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یش هاتووه‌ كه‌ : " ئەو قوربانییە گەورەیانەی هێزەکانمان لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا شانبەشانی سه‌رجه‌م هێزە ئەمنییەکانمان لەبیرە و ئەو ئەرکە گەورانەی کە لە پاراستنی هاووڵاتیان و بەرقەرارکردنی ئاسایش و سەقامگیری ئەنجامی دەدەن"، هیوای "ساڵێکی نوێی پڕ لە سەرکەوتنی زیاتر بۆ هەموو لایەک خواست لە جێبەجێکردنی ئەرکی نیشتمانی خۆیان".