به‌غدا-INA
ئەمڕۆ پێنجشەممە، دەستەی کەشناسی وردەکارییەکانی بارودۆخی کەشوهەوای وڵاتەکەی بۆ ڕۆژانی داهاتوو ڕاگەیاند، هاوکات پێشبینی باران بارین و بەرزبوونەوەی خۆڵبارین لەگەڵ دابەزینی پلەکانی گەرما كرد.
لە ڕاگەیەندراوێکی دەستەتدا، کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ناردووە، تێیدا هاتووە" سبەی هەینی، کەشوهەوا بە گشتی ساماڵ دەبێت بۆ نیمچە هەور، لەگەڵ دروستبوونی تەم و مژ لە بەیانی زوودا، پلەکانی گەرماش هاوشێوه‌ی ئه‌مڕۆ ده‌بن."
ئاماژە بەوەشکرد به‌رزترین پلەکانی گەرما بۆ سبەینێ هەینی لە هەولێر، سلێمانی 16 پله وله ئەنبار 17 پله، لە نەینەوا، سەڵاحه‌ددین و کەربەلا 18 پله، لە بەغدا، دیالە، بابل، دیوانیە، موسه‌ننا، زیقار 19 پله و له‌نەجەف، و لە واست و میسان و بەسرە 20 پله ده‌بێت.
هه‌روه‌ها وتی" کەش و هەوای ڕۆژی شەممە نیمچە هەور بۆ بەگشتی هەور دەبێت لەگەڵ ئه‌گه‌ری بارینی بارانێکی سووک و مامناوەند، لەگەڵ هەورەبروسکە، لەهه‌ندێ ناوچه‌ی وڵات. پلەکانی گەرما لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور کەمێک بەرزدەبنەوە، هاوکات لە ناوچەی باکووردا وه‌كو خۆی ده‌بن”.
ڕوونیشیکردەوە بۆ رۆژی یەکشەممە کەش و هەوا لە ناوچەکانی باکور و ڕۆژهەڵات وناوەڕاست و باشوور نیمچە هەور بۆ هەوری تەواو دەبێت، لەگەڵ ئه‌گه‌ری بارینی بارانێکی سوک بۆ مامناوەند لەو ناوچانە. هەروەها ئاستی با چالاک دەبێت له‌نێوان (30 بۆ 40) کم/له‌کاتژمێرێكدا، دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تۆز لە بەشێک لە ناوچەکانی ناوەڕاست و باشوور، وپلەکانی گەرما کەمێک دادەبەزن، و ئاستی بینین له‌نێوان (6-8) کم دەبێت و لەناوچه‌كانی تۆز وخۆڵبارین (2-4) کم ده‌بێت.
هه‌روه‌ها کەشوهەوای ڕۆژی دووشەممە ساماڵ دەبێت لەگەڵ هەندێک هەور، پلەکانی گەرماش کەمێک دادەبەزن.