بهغدا-INA
تاریق مەندهلاوی، سەرۆکی كۆنگرهی نیشتمانی کوردانی فەیلی، دیدگای محەمەد شیاع سودانی، سەرۆکی ئهنجوومهنی وەزیرانی عێراقی لە بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، بەرز نرخاند.
مەندهلاوی لە بەیاننامەیەکدا کە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، ڕایگەیاند" سەردانی گرنگی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بۆ کۆماری ئیسلامی ئێران زۆر بهرزدهنرخێنین، کە لە ساتێکی گرنگدا دێت بۆ بەهێزکردنی پەیوەندییە مێژوویی و کولتووری و ئایینییەکانی نێوان هەردوو وڵاتی دراوسێ.
ئاماژە بەوەشکرد" ئەم سەردانە ڕەهەندی ستراتیژی قووڵی نیشاندا، نەک تەنها لە پتەوکردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان، بەڵکو لە دانانی بناغەکانی هاوکاریی تۆکمەدا کە خزمەت بە سەقامگیری ناوچەکە دەکات و پاڵپشتی ڕێبازی عێراق بەرەو خۆشگوزەرانی و سەروەری دەکات، ههروهها وتی" ئەوەی باسی لێوەکرا لە کۆبوونەوەی سەرۆک وەزیران لەگەڵ سهید عەلی خامنەیی لە سهید خامهنهیی لهوتارەکەیدا جەختی لەسەر گرنگی هێزەکانی حهشدی شهعبی كردووه وەکو قهڵغانی سەلامەتی کە یەکێتی و ئاسایشی عێراقی لە تاریکترین بارودۆخدا پاراستووه.
ئاماژه بهوهشی دا كهجەختکردنەوەی بەرێزیان لەسەر پێویستی پاڵپشتیکردنی ئەم قەوارە نیشتمانییە و پتەوکردنی پێگە مێژووییەكهی جێگای شانازیه بۆ ئێمه، هەروەها پایەیەکی بنەڕەتییە لە ڕێبازی عێراق بەرەو ئاشتی و سەقامگیری.
ههروهها وتی: ئێمە لە کۆنگرەی نیشتیمانی گشتیی کوردانی فەیلی، دیدگای سەرۆک وەزیران بۆ بنیاتنانی پەیوەندی هاوسەنگ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ، لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر و پاراستنی بەرژەوەندییە هاوبەشەکان زۆر بەرز دەنرخێنین، کە بە ڕوونی لە ئەنجامە ئەرێنییەکانی سەردانەکەیهدا دەرکەوت، کە چەندین بوار، سیاسی، ئابووری و و ئەمنی وتێگەیشتنی هاوبەش بۆ بەهێزكردنی ئاسایشی ناوچەکە لەخۆگرتبوو.
لە کۆتاییدا وتی: لە کاتێکدا ئێمە شانازیمان بەم هەنگاوە دڵسۆزانە دەردەبڕین کە خزمەت بە بەرژەوەندییەکانی عێراق دەکەن، پاڵپشتی تەواوی خۆمان بۆ هەموو هەوڵێکی نیشتیمانی دڵسۆزانە نوێ دەکەینەوە کە هەوڵی پتەوکردنی هاوبهندی یەکێتی نیشتمانی و پاراستنی سەروەری عێراق و چەسپاندنی هاوکاریی بنیاتنەر دەدات لەگەڵ کۆماری ئیسلامی ئێران دهدات کە هەمیشە پشتیوانێکی ڕاستەقینە بووە بۆ عێراق بۆ ڕووبووبوونهوهی تهحددیهكان.