به‌غدا-INA
نووری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا، بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی عێراق پیرۆزبایی لە ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ کرد.
مالیکی لە تویتێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، كه‌ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) وه‌ریگرتووه، ڕایگەیاند" بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی پۆلیسی قاره‌مانی عێراقی، گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراستەی هه‌موو ئەندامانی هێزەکانی ئاسایشی ناوخۆ ده‌كه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی" لەم ڕۆژە شکۆمەندەدا، قوربانی وهه‌وڵه گه‌وره‌كانتان به‌بیر ده‌هێنینه‌وه کە جوانترین وێنەی قارەمانێتی و دڵسۆزیتان وێنا کردووە. ئێوە گیانی خۆتان بەخت کردوە بۆ بەرگریکردن لە ئاسایشی وڵات و سەلامەتی هاووڵاتیانی، وئێوه وه‌كو بەربەستێکی پۆڵایین لە بەرامبەر تەحەددا و مەترسییەکان وەستاون.
مالیكی وتی: قوربانیدانەکانتان وەک مه‌داڵیای شەرەف لە مێژووی عێراقدا و لە ویژدانی نەوەکانی داهاتوودا دەمێننەوە.
لە کۆتاییدا وتی: داواکارین لە خودای گەورە بتانپارێزێت و شکۆمەندیتان بەردەوام بێت، هەروەها ڕەحم بە شەهیدە ڕاستگۆکانتان بکات کە لە پێناوی نیشتماندا گیانیان بەخت کرد.