وەزیری كارەبا لە تارانەوە دەستپێكردنەوەی 625 مێگاوات كارەبای ئێران بۆ عێراق رادەگەیەنێت

ناوخۆ
  • أمس, 22:12
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازل، دووبارە دەستپێكردنەوەی 625 مێگاوات كارەبای ئێرانی بۆ عێراق ڕاگەیاند.
    نوسینگەی راگەیاندنی وەزیری كارەبا لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: وەزیری كارەبا، ئەنجامی ئەرێنی ئەو سەردانەی ئاشكرا كرد كە سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی بۆ تاران ئەنجامی دا، و رونیشیكردەوە: گفتوگۆكان لە ئەنجامدا 625 مێگاوات وزەی كارەبای ئێرانی لە ڕێگەی هێڵەكانی گواستنەوە (میرساد، كرخە، و سیریل) لە كۆی 1200 مێگاوات كە نزیكەی مانگێك لەمەوبەر پچڕابوون، دووبارە كردەوە.
    وەزیر تەئكیدیشیكردەوە: كە هەوڵە دیپلۆماسییە چڕەكانی سەرۆك وەزیران لە كۆبوونەوەكانی لەگەڵ سەرۆك و بەرپرسانی ئێران لە تاران بووە هۆی لێكتێگەیشتنی گرنگ لەسەر دۆسیەی وزەی نێوان هەردوو وڵات.
    وەزیری كارەبا راشیگەیاند: گفتوگۆكان بە سەرۆكایەتی سەرۆك وەزیران داوایەكیشیان لەخۆگرتبوو بۆ ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی گواستنەوەی غاز لە توركمانستانەوە بۆ عێراق لە ڕێگەی خاكی ئێرانەوە، و وتیشی: عێراق لە وەرزی هاویندا 50% پشت بە غازی توركمان دەبەستێت، هاوكات ئامادەیە بۆ وەرگرتنی غازی ئێرانی ئەگەر بەردەست بێت بۆ دابینكردنی پێداویستییە گەشەسەندووەكانی.