سەرۆك وەزیران بۆ سەید خامنەیی تەئكیدیكردەوە: حكومەت لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق دەجووڵێت

سیاسی
  • أمس, 21:30
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە میانەی كۆبوونەوەكەیدا لەگەڵ رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران سەید عەلی خامنەیی، تەئكیدیكردەوە: حكومەت لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق دەجوڵێت، و هەروەها بەشێوەیەك كە پاراستنی سەروەری عێراق مسۆگەر بكات.
    نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە میانەی سەردانە فەرمیەكەی بۆ تاران لەگەڵ رابەری باڵای كۆماری ئیسلامی ئێران سەید عەلی خامنەیی كۆبووەوە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: كۆبوونەوەكە شاهیدی پێداچوونەوە بوو بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و ڕێگاكانی پەرەپێدانی زیاتریان، بەشێوەیەك كە بەرژەوەندییە هاوبەشەكانی نێوان هەردوو وڵات بەرزبكاتەوە، لەگەڵ جەختكردنەوە لەسەر پێویستی زیادكردنی هاوكاری و هەماهەنگی هەڵوێستەكان بەمەبەستی پاڵپشتیكردنی ئاسایش و سەقامگیری لە ناوچەكە و بەرزكردنەوەی دیالۆگی ناوچەیی و نێودەوڵەتی و بەشداریكردن لە پاراستنی یەكێتی و سەروەری سوریا و وەستانەوە لە پاڵ گەلەكەیدا. ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد: تەئكید لەسەر درێژەدان بە پشتیوانی لە گەلی فەلەستین كرا بە مەبەستی كۆتاییهێنان بە ئازارەكانیان لە ژێر ڕۆشنایی دەستدرێژییە بەردەوامەكانی زایۆنییەكان، و كاركردن بۆ ڕێگەدان بە گەیاندنی یارمەتییە مرۆییەكان بۆ كەرتی غەززە و بۆ پشتیوانیكردن لە سەقامگیری لە باشووری لوبنان.
    هەروەها باس لەو ڕۆڵە سەرەكییە كرا كە ئەمڕۆ عێراق لە ناوچەكەدا دەیگێڕێت، و هەر لە میانەی دیدارەكەدا سودانی ئاماژەی بە دەستكەوتەكانی ئەمڕۆ كرد كە لە ئەنجامی قوربانیدانی عێراقییەكان و سەركەوتنیان بەسەر تیرۆردا و بە هەوڵی هێزە ئەمنییەكان بە هەموو جۆرە جیاوازەكانییەوە بەدەستهاتوون، جەختیشیكردەوە: ئەمڕۆ حكومەت لەسەر بنەمای بەرژەوەندییە باڵاكانی عێراق دەجوڵێت، و بە شێوەیەك كە پاراستنی سەروەری عێراق مسۆگەر بكات.