بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وتەبێژی فەرمی حكومەت باسم عەوادی، تەئكیدیكردەوە: كە لە سەردانەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، پەرەسەندنەكانی ناوچەكە و رووداوەكانی سووریا تاوتوێ كراوە.
عەوادی لە لێدوانێكیدا بۆ عێراقییە نیوز، كە ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: لە سەردانەكەی سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران، پێشهاتەكانی ناوچەكە و ڕووداوەكانی سوریا تاوتوێ كرا،و وتیشی: سەردانەكەی سەرۆك وەزیران گرنگ و سەرەكییە.
ئاماژەی بەوەشكرد: پێویستە گرنگی بەو یاداشتانەی لێكتێگەیشتن و ئەو ڕێككەوتنانە بدرێت كە لەگەڵ وڵاتانی دراوسێ واژۆكراون.