بەغداد - INA - وەسام مەلا
ئەمڕۆ چوارشەممە، لیژنەی بەرنگاربوونەوەی ماددەهۆشبەرەكان و كارتێكەرە دەرونییەكان لە پەرلەمان، تەئكیدی لە ئاراستەی پەسەندكردنی ڕەشنووسی یاسای ماددە هۆشبەرەكانی لە سەرەتای خولی یاسادانانی داهاتوودا كردەوە.
سەرۆكی لیژنەكە عەدنان جحێشی، بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی ڕاگەیاند: یاسای ماددە هۆشبەرەكان لە سێ لایەنەوە گەیشتە ئەنجوومەنی نوێنەران، ئەوانیش سەرۆكایەتی كۆمار و سەرۆك وەزیران و ئەنجومەنی دەوڵەت، و وتیشی: لیژنەیەكی هاوبەش بۆ لێكۆڵینەوە لە یاساكە پێكهێنرا، كە لیژنەكانی تەندروستی و یاسایی، ئاسایش و بەرگری لەخۆگرتبوو، جگە لە لیژنەی بەرنگاربوونەوەی ماددە هۆشبەرەكان.
ئاماژەی بەوەشكرد: پەككەوتنی دەنگدان لەسەر یاساكە لە ئەنجامی مشتومڕێكەوە هات لەسەر هەندێك لە بڕگەكانی لەناو ئەنجومەنی نوێنەران.
ئاشكراشیكرد: یاساكە چەند تەوەرێكی سەرەكی لەخۆدەگرێت، یەكەمیان تەوەری خۆپارێزییە، كە تیشك دەخاتە سەر ڕۆڵی میدیا و ڕێكخراوەكانی كۆمەڵگەی مەدەنی لە هۆشیاركردنەوەی خەڵك. تەوەری دووەم تەوەری سزایە، بەو پێیەی سزای لەسێدارەدان بە تایبەتی سەپێنراوە لەسەر ئەو كەسەی دەیچێنێت و بەرهەمهێنەر و بازرگانی نێودەوڵەتی، و باقی تاوانەكان بەپێی دۆخی تاوانەكە و بارودۆخەكەی.
رونیشیكردەوە: تەوەری سێیەم لایەنی تەندروستییە، كە ئامانجی دروستكردنی تەندروستی و سەنتەری چاكسازییە بۆ چارەسەركردنی ئالوودەبووان، لە كاتێكدا چوارەمیان كارگێڕییە، پەیوەندی بە بەرزكردنەوەی ئاستی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی ماددەی هۆشبەرەوە هەیە بۆ دەزگایەكی وەزارەت، لەگەڵ ئامانجی بەهێزكردنی هەوڵەكانی دژە ماددە هۆشبەرەكانە.
تەئكیدیشیكردەوە: ئاراستەی ئێستا ئەوەیە كە ڕەشنووسی یاساكە لە سەرەتای خولی یاسادانانی داهاتوودا دەربكرێت.