بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری كارەبا زیاد عەلی فازڵ، پەرەپێدانی پلانی كاراكردنەوەی گرێبەستی هاوردەكردنی غازی ئێرانی ڕاگەیاند.
فازڵ لە لێدوانێكیدا كە كە وەزارەتی كارەبا لە پێگەی سۆشیال میدیا بڵاویكردۆتەوە و ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بە دواداچوونی بۆ كردووە، دەڵێت: شاندی وەزاری یاوەری سەرۆك وەزیران محەمەد شیاع سودانی لە سەردانەكەیدا بۆ ئێران گفتووگۆیان كرد لەبارەی دابینكردنی غاز بۆ عێراق و هۆكارەكانی پچڕانی كە لە ڕێژەی بەرهەمهێناندا ڕەنگدانەوەی هەبووە.
رونیشیكردەوە: شاندەكە كورتەیەكیان لە وردەكارییەكانی بڕ و گرێبەستەكان بۆ لایەنی ئێرانی خستەڕوو، و هەروەها داڕشتنی پلانێك بۆ كاراكردنەوەی گرێبەستی هاوردەكردنی غازی ئێرانی بە شێوەیەكی دروست ڕاگەیاند.
تەئكیدیشیكردەوە: لایەنی عێراقی داوای لە لایەنی ئێرانی كرد كە ئاسانكاری بۆ ڕێكارەكانی گواستنەوەی غاز لە توركمانستانەوە بۆ عێراق بكات، و وتیشی: وەزارەت زۆر پشت بە گرێبەستەكە دەبەستێت بۆ دەستەبەركردنی بڕی زیادەی غاز.
ئاشكراشیكرد: لایەنی ئێرانی جەختی لە پابەندبوونی خۆی بە مەرجەكانی گرێبەستی هاوردەكردنی غاز بۆ لایەنی عێراقی كردەوە.