بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزارەتی ناوخۆ تەئكیدی لە كردنەوەی هێڵی گەرمی 911 بە زووانە كردەوە.
بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پۆلیسی رەسافە عەمیدی یاسایی حسێن عەلی، لە چاوپێكەوتنێكیدا بۆ بەرنامەی ڕای زۆرینە لە كەناڵی عێراقییە نیوز، كە دواتر ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) بەدواداچوونی بۆ كردووە، رایگەیاند: پڕۆژەی هێڵی گەرمی 911ی بێبەرامبەر یەكێكە لەو پڕۆژە ستراتیژیانەی كە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی بەرپەرچدانەوە و كۆنترۆڵكردن لە وەزارەت، و ژمارەكە خزمەتگوزارییەكانی ڕزگاركردن و ئاگركوژێنەوە و ئەمبوڵانسی دەستبەجێ و خێزان و منداڵان و روبەرووبونەوەی مادە هۆشبەرەكان لەخۆدەگرێت.
ئاماژەی بەوەشكرد: بیرۆكەی هێڵی گەرمی یەكگرتوو لەلایەن وڵاتانی پێشكەوتووەوە كاری لەسەركراوە و بەگوێرەی ئەو بیرۆكەیە سەرجەم دەورییە فریاگوزارییەكان لە عێراق ئامێرێكی جی پی ئێسیان بۆ دیاریكردنی شوێنەكان دابین دەكرێت، هەروەها خزمەتگوزارییەكە بە ئامێری شوێنپێهەڵگرتن تەیاركراوە ، بەجۆرێك هەر كە سكاڵا یان ڕاپۆرتێك لە هاوڵاتیانەوە گەیشت، نزیكترین دەوریەی فریاگوزاری دەگوازرێتەوە بۆ شوێنی سكاڵاكار، كە خێرایی دابین دەكات و ئەمەش زۆر باشە لە بارودۆخی نائاساییدا.
لە درێژەی قسەكانیدا رونیكردەوە: هێڵی گەرمی 911، لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی بەرپەرچدانەوە و كۆنتڕۆڵەوە، ناوەندێك لە بەڕێوەبردنی جوڵەی دەورییە فریاگوزارییەكان لە وەڵامی هاووڵاتیاندا دابین دەكات، بەو پێیەی ڕێگە بە وەرگری سكاڵاكە دەدات توانای ئاراستەكردنی بۆ دەوریەی نزیك شوێنەكەی، و... هەر ئۆتۆمبێلێكی فریاگوزاری بە كامێرا تەیار دەكرێت، هەروەها ئەفسەرانی پۆلیس، بۆ بەڵگەنامەكردنی ئۆپەراسیۆنەكانیان لە وەڵامدانەوەی پەیوەندییەكانی هاوڵاتیان و دڵنیابوون لە وەڵامدانەوە.