وەزیری ناوخۆ جەخت لە گرنگی پتەوكردنی بناغەكانی هاوكاری هاوبەشی ئەمنی عەرەبی دەكاتەوە

ئەمنی
  • أمس, 17:07
  • +A -A

    بەغداد - INA
    ئەمڕۆ چوارشەممە، وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری، لەگەڵ ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبی محەمەد بن عەلی كۆمان، سەبارەت بە بەهێزكردنی هاوكاری هاوبەشی ئەمنی و خزمەتگوزاری گفتووگۆی كرد.
    وەزارەتی ناوخۆ لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ی ناردووە، دەڵێت: وەزیری ناوخۆ عەبدولئەمیر شەمەری پێشوازیكرد لە ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی وەزیرانی ناوخۆی عەرەبی محەمەد بن عەلی كۆمان.
    لە بەیاننامەكەدا ئاماژە بەوەشكراوە، لەسەرەتای كۆبوونەوەكەدا وەزیر بەخێرهاتنی میوانەكەی كرد و كۆمەڵێك بابەتی بەرژەوەندی هاوبەشی لەگەڵدا تاوتوێكرد، بەشێوەیەك كاری ئەمنی هاوبەش بەرزبكاتەوە و هەوڵەكان لە بەرەنگاربوونەوەی تاوان بەهەموو شێوەكانی یەكبخات.
    بەگوێرەی بەیاننامەكە، شەمەری داوای بناغەكانی هاوكاری هاوبەشی ئەمنیی عەرەبی و گرتنەبەری دیدگای هاوبەشی كردووە، و  جەختی لەسەر گرنگی هەماهەنگی هەوڵە ئەمنییەكانی عەرەبی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەكان كردووەتەوە.
    لای خۆیەوە كۆمان، ستایشی دامەزراوەی ئەمنی عێراق و مێژووەكەی و ئەو پێشكەوتنە گەورەیەی لە تواناكانیدا بەدەستیهێناوە كردووە.
    لە كۆتایی بەیاننامەكەدا هاتووە: كە كۆبوونەوەكە شایەتحاڵی كۆمەڵێك گفتوگۆ بوو لەسەر ئاڵوگۆڕی ئەزموونەكان و بەرزكردنەوەی هاوكارییەكان.