بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران محەمەد باقر قالیباف، سەبارەت بە پەیوەندییە دووقۆڵییەكان و هاوكارییەكانی دەسەڵاتی یاسادانان لە عێراق و ئێران گفتووگۆی كرد.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، ئەمڕۆ، لە باڵەخانەی پەرلەمانی ئێران، لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی شورای ئیسلامی ئێران محەمەد باقر قالیباف كۆبووەوە.
ئاماژەی بەوەشكرد: لە میانەی كۆبوونەوەكەدا پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان عێراق و كۆماری ئیسلامی ئێران و ڕێگاكانی بەرزكردنەوەیان بە شێوەیەك كە خزمەت بە بەرژەوەندیی هاوبەش بكات تاوتوێ كران، و جەختكرایەوە: لەسەر پتەوكردنی هاوكاری لە فایلە هاوبەشەكان، و هەروەها پشتیوانیكردن لە هاوكاری نێوان دەسەڵاتی یاسادانان لە عێراق و ئێران، بە شێوەیەك كە بەشداربێت لە چەسپاندنی بەرژەوەندییەكانی هەردوو وڵات.
رونیشیكردەوە: لە كۆبوونەوەكەدا باس لە پێشهاتەكانی ڕووداوەكانی سوریا كرا، كە تیایدا جەختكرایەوە لەسەر یەكڕیزی خاكی سوریا كرایەوە، و پاڵپشتی لە ئاسایش و سەقامگیری، هەروەها پێویستی سیستمی سیاسی نوێ بۆ زامنكردنی مافەكانی سەرجەم پێكهاتەكانی سوریا و هەروەها كاری هاوبەش بە مەبەستی كەمكردنەوەی گرژییەكان و دوو هێندەكردنی هەوڵەكان بۆ دامەزراندنی ئاشتی و ئاسایشی ناوچەیی و نێودەوڵەتی.