بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال رەشید، جەختیكردەوە: لەسەر پێویستی درێژەدان بە كار بۆ ئازادكردنی ئەو دەستبەسەر و راگیراوانەی ماوەی حوكمەكانیان تەواو بووە.
نوسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆكایەتی كۆمار لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆك كۆمار عەبدوللەتیف جەمال ڕەشید، ئەمڕۆ چوارشەممە، لە كۆشكی بەغداد پێشوازیكرد لە وەزیری داد خالید شوانی.
لە كۆبوونەوەیەكدا باس لە پلان و هەوڵەكانی وەزارەت كرا بۆ گرنگیدان بە دۆخی گرتووخانەكان و میكانیزمی كاركردن لە دامودەزگا دادوەریەكان و تێیدا سەرۆك كۆمار جەختی لە پێویستی بەردەوامی كاركردن و هەماهەنگی نێوان لایەنەكانی لیژنەی هاوبەش كردەوە بۆ ئازادكردنی ئەو دەستبەسەركراو و دەستگیركراوانەی كە سزاكانیان تەواو بووە یان سزاكانیان لەلایەن دادگای تێهەڵچونەوە هەڵوەشاوەتەوە.
سەرۆك كۆمار ئاماژەی بەوەدا كە پێویستە میكانیزمەكانی پەیوەندی و هەماهەنگی لەنێوان فەرمانگەكانی وەزارەتی داد و لایەنە پەیوەندیدارەكانی دیكەدا كارا بكرێت بەمەبەستی ئاسانكاری بۆ هاووڵاتیان بۆ پێداچوونەوە بە فەرمانگەكانی وەزارەت و تەواوكردنی مامەڵەكانیان دوور لە ڕۆتین و بەشێوەیەك كە مافەكانیان بپارێزرێت.
لای خۆیەوە وەزیری داد سوپاسی سەرۆك كۆماری كرد بۆ پشتیوانیكردنی بۆ وەزارەتەكە و هەروەها پەرۆشی سەرۆك كۆماری بۆ دانانی بناغەی دادپەروەری و جەختكردنەوەی لەسەر بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی و باشتركردنی بارودۆخی زیندانەكان و پێداچوونەوە بە ئەرك و كارەكانی وەزارەت و پلانەكانی داهاتووی بەمەبەستی جێبەجێكردنی پرەنسیپەكانی دادپەروەری و دەستپاكی بەرزنرخاند.