سەرۆكی ئێران: هاوكاری ئابوریمان لەگەڵ عێراق تاوتوێ كرد و جەختمان لە گرنگی تەواوكردنی هێڵی شەمەندەفەری شەلامچە كردەوە

سیاسی
  • أمس, 13:37
  • +A -A

    تاران - INA - دورەید زوهەیر
    مەسعود پزشكیان سەرۆك كۆماری ئێران، تەئكیدی لە گرنگی هاریكاری ئابوری لەگەڵ عێراق كردەوە، هاوكات ئاماژەی بە گرنگی تەواوكردنی هێڵی شەمەندەفەری شەلامچە كرد.
    پزشكیان لە میانی كۆنگرەیەكی ڕۆژنامەوانی هاوبەشدا لەگەڵ سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، كە پەیامنێری ئاژانسی هەواڵی عێراقی (INA) ئامادەیبوو، رایگەیاند: عێراق وڵاتێكی ستراتیژی و گرنگە بۆ ئێران، و وتیشی: پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات لە باشترین دۆخیدایە.
    ئاماژەی بەوەشكرد: عێراق بە قۆناغێكی باشی سەقامگیری و گەشەسەندندا تێدەپەڕێت، و وتیشی:  لەگەڵ سەرۆك وەزیران گفتوگۆی لەسەر پێشهاتەكانی ناوچەكە كردووە و دانوستانەكان باش بوون.
    ئاشكراشیكرد: ئێمە پەیوەندی هاوبەشمان هەیە سەبارەت بە پێشهاتەكانی سوریا و وتیشی: ئەگەری كاراكردنەوەی شانە تیرۆریستییەكان نیگەرانییەك بۆ عێراق و ئێران پێكدەهێنێت.
    رونیشیكردەوە: دەستمان خستەسەر هاوكاریی ئابووری و بازرگانی لەگەڵ عێراق، جەختیشی لە گرنگی خێراتركردنی كارەكان لەسەر تەواوكردنی هێڵی شەمەندەفەری شەلامچە كردەوە.
    سەرۆك كۆماری ئیسلامی ئێران تەئكیدیكردەوە: كە  پێشوازی عێراق لە سەردانكەرانی ئێرانی لە ماوەی ساڵانی پێشوودا زۆر بەرز دەنرخێنین.