بەغداد - INA
ئەمڕۆ چوارشەممە، سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە كۆشكی سەعدئاباد لە تارانی پایتەختی ئێران لەگەڵ مەسعود پزشكیان، سەرۆك كۆماری ئێران كۆبووەوە.
نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران لە بەیاننامەیەكدا كە بۆ ئاژانسی هەواڵی عێراقی ناردووە، دەڵێت: سەرۆكی ئەنجومەنی وەزیران محەمەد شیاع سودانی، لە كۆشكی سەعد ئاباد لە تاران لەگەڵ سەرۆكی ئێران مەسعود پزشكیان كۆبووەوە، كە ئەمڕۆ بە سەردانێكی فەرمی گەیشتە كۆماری ئیسلامی ئێران.